چوارچێوەی هەماهەنگی: پەسـەنـدکردنی یاسای نەوت و غاز چارەسەری کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدادە

چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند: پەسەندكردنی یاسای نەوت و غاز چارەسەری بنەڕەتیە بۆ كۆتایهێنان بە پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغداد و هەولێر و دەشڵێت:” دەبێت حکومەتی فیدراڵی پابەندبێت بە دەستەبەرکردنی مافی سەرجەم هاووڵاتییان
چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان، لە بەیاننامەكەدا دەڵێت: شەوی رابردوو لە نوسینگەی عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە، بە ئامادەبوونی محەمەد شییاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامداوە.
لە کۆبونەوەکەدا، دۆسیەی هەرێمی کوردستان تاوتوێكراوەو پێداگری لەسەر گرنگی مامەڵەکردن لەگەڵ هەموو پرسێکی نیشتمانی بەگوێرەی دەستور و یاساکانی حوکمڕانی کراوەتەوە و هاوكات پابەندبوونی حکومەتی فیدراڵیش، بە دەستەبەرکردنی مافی سەرجەم هاووڵاتییان و هەوڵدانی جدی بۆ نەهێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم چارەسەرەکان.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئامادەبووان بە گرنگیان زانیووە یاسای نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەند بكرێت، كە بە چارەسەری بنەڕەتی دادەنرێت بۆ كۆتایهێنان بە پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغداد و هەولێر.
چوارچێوەی هەماهەنگی جەختی لەسەر پێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا كردووەتەوە، داوای لە هاووڵاتییانيش کردووە داتای بایۆمەتری خۆیان نوێ بکەنەوە و چالاکانە بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردن بکەن.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









