ترەمپ: بەهیچ جۆرێك رێگە بە ئێران نادەین پیتاندنی یۆرانیۆم ئەنجام بدات

دۆناڵد ترەمپ
SNN-
سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا لەبارەی رێکەوتنی نێوان وڵاتەکەی و ئێران دەڵێت: ئەو پرۆژە رێککەوتنەی کە لە نێوان ئەمریکا و ئێران دانوستانی لەسەر دەكرێت، بەهیچ جۆرێك رێگە نادات بە تاران پیتاندنی یۆرانیۆم ئەنجام بدات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە سەكۆی ” تروس سۆشیال” نوسیویەتی: “بەگوێرەی رێککەوتنە گریمانە كراوەكەمان، رێگە بە هیچ پیتاندنێكی یۆرانیۆم نادەین!”
ئەم پەیامە یەكلاكەرەوەیەی ترەمپ، دوای ئەوە دێت، ماڵپەڕی هەواڵی “ئاکسیۆس” بڵاویکردەوە: دوایین پێشنیازی واشنتن کە رۆژی شەممە پێشکەشی تاران کردووە، رێگە بە ئێرانییەکان دەدات پیتاندنی یۆرانیۆمی سنووردار ئەنجام بدەن، ئەمەش پرسێكە کە ئیدارەی ترەمپ پێشتر رەتیکردووەتەوە.
بەگوێرەی ئاژانسی “فرانس پرێس” ئەم پرسە، بەربەستی سەرەکییە لە دانوستانە بەردەوامەکانی نێوان تاران و واشنتن.
ئەو لەكاتێكدایە، دوێنێ، تۆڕی هەواڵی “سی ئێن ئێن” لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئێرانەوە بڵاویكردەوە: پێشنیازی رێککەوتنی نوێی ئەتۆمی، کە بەم دواییانە لە رێگەی نێوەندگرانەوە پێشکەشی تاران کراوە، ناواقیعیە.
بەوتەی ئەو بەرپرسە، ئەو دەقەی كە تاران بە دەستی گەیشتووە، به روونی دژایەتی دوایین رێککەوتن دەكات، که له میانی خولی پێنجەمی دانوستانه کاندا پێیگەیشتوون.
جەختیشی لەسەر هەڵوێستی پتەوی تاران كردووەتەوە له بارەی پرسی پیتاندن، بەوپێیەی هێڵی سورە بەلایانەوە.
هەروەها کەناڵی “سی ئێن ئێن” لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە رایگەیاندووە: ئەو گڕوتینەی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە قۆناغی یەکەمدا بەخۆیەوە بینی، کە ئامانج لێی گەیشتنە بە رێککەوتنێکی نوێی ئەتۆمی، لە داڕمان نزیک بووەتەوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دوێنێ لە سەردانەکەیدا بۆ قاهیرە رایگەیاند: ئەگەر ئامانج لە دانوستانەكان بێبەشکردنی ئێران بێت لە چالاکییە ئاشتیخوازەکانی، ئەوا بە دڵنیاییەوە هیچ رێککەوتنێک ئەنجامنادرێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









