باسی مووچە لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكەدا نییە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆدەبێتەوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی هەموو هیواكان لەسەر ئەوەن كە لە كۆبوونەوەی ئەمرۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بابەتی ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بخرێتە بەرباس و بڕیاری لەبارەوە بدات، بەڵام لەكارنامەی كۆبوونەوەكەدا كە 13 بڕگە لەخۆدەگرێت، بەهیچ بڕگەیەك باس لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ناكرێت.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNلە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكایەتی دەكات و تەیف سامی وەزیری دارایی عێراقیش ئامادەی كۆبوونەوەكە دەبێت، لە هیچ كام لە بڕەگەكانی كۆبوونەوەكەدا بە تایبەت هیچ تەوەرەیەك تەرخاننەكراوە بۆ باسكردن لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
ئاماژە بەوەشكراوە، كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە 13 بڕگە پێكهاتووە كە تیایدا هیچ بڕگەیەك باس لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەكراوە بەڵكوو ئەوەی باسی لێوەدەكرێت قسەكردنە لەسەر زیادكردنی بری پارەی یاریگای ئۆلۆمپی لە بەغدا، هەروەها تەرخانكردنی بودجەی پێویست بۆ پەرەپێدانی كێڵگە نەوتی و غازییەكان، هاوكات كێشەی موڵكەكانی عێراق لە فەرەنسا و دابینكردنی زەوی بۆ دروستكردنی هۆتێلێكی نێودەوڵەتی لە بەغدا دوو بڕگەی دیكەن لە كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.
هەر لە زانیارییەكانیSNNئەوەشهاتووە، دەكرێت لە پەراوێزی كۆبوونەوەكەدا وەزیرە كوردەكان لەگەڵ سەرۆك وەزیران یان وەزیری دارایی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بكەن یاخوود پرسیار لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بكەن، بۆیە دەكرێت ئەمڕۆ ئەو بابەتە یەكیلای بكرێتەوە، ئەگەرنا ناردنی پارە دەكەوێتە دوای جەژنی قوربان.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









