دەركردنی ئەمری ولائی بۆ راگرتنی بڕیارەكانی وەزارەتی دارایی كەوتە دوای جەژنی قوربان

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە یەكێك لەو چارەسەرییانەی كە باسی لێوەدەكرا دادگای باڵای فیدراڵی ئەمرێكی وەلائی دەربكات بۆ ڕاگرتنی بڕیارەكانی وەزارەتی دارایی عێراق و دەستبكرێتەوە بە ناردنی پارە بۆ هەرێم، بەڵام بەهۆی ئەوەی سەرۆكی داگای فیدراڵی و چوار ئەندامی ئەو دادگایە لە حەجن، ئەو بابەتە بۆ دوای جەژن دواخراوە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNبەمەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج هەریەكە لە (جاسم محەمەد عەبدود) سەرۆكی دادگای فیدراڵی و چوار ئەندامی دیكەی دادگای فیدراڵی لە ئێستادا لە وڵاتی سعودیەن بەمەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج، بۆیە تا دوای تەواوكردنی ڕێكارەكانی پرۆسەی حەج نە سەرۆكی دادگا و نە ئەو چوار ئەندامە ناتوانن بگەڕێنەوە عێراق.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە ئێستادا ناتواندرێت كۆبوونەوەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بەڕێوەبچێت تا دوای كۆتایی هاتنی مەراسیمی حەجی ئەمساڵ، بۆیە دەركردنی هەر بڕیارێك و هەر كۆبوونەوەیەكیش دەكەوێتە دوای پرۆسەی حەج.
هەر لە بەدواداچوونەكانی SNNئەوەشهاتووە كە دەركردنی ئەمری وەلائی بۆ ڕاگرتنی بڕیارەكانی وەزارەتی دارایی عێراق دەكەوێتە دوای جەژنی قوربان، هاوكات دەركردنی ئەو بڕیارەش بۆ ئەوەیە كە مووچەی مانگی پێنج ڕەوانە بكرێت تا ئەوكاتەی دادگا بڕیاری كۆتایی لەسەر ئەو سكاڵایانە دەدات كە لەسەر نەناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تۆماركراون لەلایەن ژمارەیەك فەرمانبەری هەرێمەوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









