جەمال کۆچەر: بەم نزیکانە خشتهی بودجەی 2025 دهگاته پهرلهمان

مووچە بودجە
SNN-
ئهندامێكی پەرلەمانی عێراق پێشبینی دەکات بەم نزیکانە خشتی بودجەی ساڵی 2025 بگاتە پەرلەمانی عێراق و دڵنیایی دهدات تێپەڕاندنی ئاسان دەبێت و ههركاتێك گهیشت دهتوانرێت بهبێ دواكهون پهسهندبكرێت.
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پهرلهمانی عێراق به ڕۆژنامهی سهباح-ی ڕایگهیاندووە، پێشبینی دەکات بەم نزیکانە خشتهی یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2025 بگاتە پەرلەمان، دوای ئهوهی لهلایهن ئهنجومهنی وهزیرانی عێراقهوه تهواوكرا.
دەشڵێت:”پەرلەمان ئامادەیە هەر کە خشتهی بودجه بە فەرمی گەیشت دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجامبدات، بە ئامانجی گفتوگۆکردن و پەسەندکردنی خێرای و لیژنەی دارایی پێشبینی ناکات له دانیشتنەکەدا گفتوگۆیەکی دورودرێژ یان قوڵ ههبێت لەسەر خشتەکانی بودجەی نوێ، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە هیچ گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی تیادا ناكرێت بە بەراورد بە بودجەی ساڵی ڕابردوو، کە لە ماوەی سێ ساڵدا بەبێ هەموارکردنەوەی بەرچاو پەسەندکرا”.
وتیشی:”ئەگەر هەندێک هەموارکردنەوەی بچوکیش لە ڕەشنوسی بودجەدا هەبێت، ڕەوتی باو ئەوەیە کە یاساکە دەربکرێت وەک ئەوەی لەلایەن حکومەتەوە خراوەتەڕوو، بەمەبەستی پاراستنی سەقامگیری پڕۆسەی دارایی و ئابوری و دوورکەوتنەوە لە هەر دواکەوتنێک کە کاریگەری نەرێنی لەسەر ئەدای حکومەت و پێداویستییەکانی هاووڵاتییان هەبێت”.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









