وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: لە نزیکەوە چاودێری قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دە كەين

SNN-
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، داوا لە حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەكات، کار بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکەن، لە ڕێگەی دیالۆگێكی بونیانەرەوە، هۆشداریشیدا لەوەی بەردەوامبونی قەیرانەکە رەنگە کاریگەری نەرێنی لەسەر کەشی وەبەرهێنانی عێراق هەبێت.
تامی بروس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەمریکا لە نزیکەوە چاودێری قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات و چارەسەرکردنی ناکۆکی نێوان بەغدا و هەولێر سەبارەت بەم دۆسیەیە دەبێت لە رێگەی گفتوگۆی بونیادنەرەوە ئەنجام بدرێت، کە هاوتەریب بێت لەگەڵ بەرپرسیارێتییە دەستورییەکان.
دەشڵێت:”چارەسەرکردنی قەیرانی مووچە ئاماژەیەکی ڕوون دەنێرێت بەوەی عێراق کەشێکی لەبار بۆ راکێشانی وەبەرهێنان دەخولقێنێت، لەنێویاندا کۆمپانیا ئەمریکییەکان، سەرکەوتنیش لەم پرۆسەیەدا یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەهێزکردنی هاوکاری فراوانتر لە نێوان هەردوولا، لە نمونەی دووبارە کردنەوەی بۆری عێراق-تورکیا و فراوانکردنی پرۆسەكانی گەڕان بەدوای وزەدا”.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
23كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









