
ئاڵای چین
SNN
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند، هەموو ناکۆکییەکان لە رێگەی دیالۆگەوە چارەسەر دەکرێت، پیویستە هەوڵی خێرا بدرێت بۆ هێمن کردنەوەی دۆخەکە و گێژاوی زیاتری ناوچەیی دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 16ی حوزەیران، گوا چیاکون، وەزیری دەرەوەی چین لەبارەی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل رایگەیاند، بە تەلەفۆن لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ئیسرائیل قسەی کردووە و داوای لێکردوون، ناکۆکییەکانیان لەڕێگەی دیالۆگەوه چارەسەر بکەن.
ئاماژەی بەوەکردووە، “پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان رێوشوێنی خێرا بگرنەبەر بۆ ئەوەی کۆنترۆلی پەرەسەندنی ململانێکان بکەن و بارودۆخە ئاڵۆزەکە هێوربکەنەوە”.
وتوویەتی “هێز ناتوانێت ئاشتییەکی هەمیشەیی بهێنێتە ئاراوە و هەر ناکۆکییەکی نێودەوڵەتیش پێویستە لەڕێگەی دیالۆگ و راوێژەوە چارەسەر بکرێت، هاوکات چین بەردەوام دەبێت لە پاراستنی پەیوەندی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و پەرەپێدانی دانوستانەکانی ئاشتی و دوورکەوتنەوە لە ناسەقامگیری زیاتر لە دۆخی ناوچەکە”.
بەیانی رۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر چەند بنکەی ئەتۆمی و سەربازی لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە ئەنجامدا ژمارەیەک فەرماندەی سەربازی و زانای ئەتۆمی کوژران.
ئێران لە وەڵامی هێرشەکەدا ئۆپەراسیۆنی ”بەڵێن راست 3”ی دژی ئیسرائیل راگەیاند کە تاوەکو ئێستا بە چەند قۆناخ هێرشی مووشەکی کردووەتە سەر وڵاتەکە، لە نێوان هەردوو وڵاتیشدا چەندین کەس کوژراو و بریندار بوون.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
23كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









