
عەلوەی سلێمانی
عەلی حەمەسەعید-SNN
سەرۆكی سەندیكای عەلوەی سلێمانی ئاماژەبەوەدەکات، ئەو شەڕوئاڵۆزییەی کە لەناوچەکە هەیە تائەمڕۆ کاریگەری خراپی نەبووە لەسەر کەمبوونەوەی پێداویستییە سەرەکییەکان، جەختیشدەکاتەوەکە تامانگی 11پێداویستییەکانمان هەن.
سەروەر عەلی، سەرۆكی سەندیكای عەلوەی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: دڵنیایی دەدەینە هاووڵاتیان کە تائێستا هیچ گرفتێکی کەمبوونەوەی پێدویستیە سەرەکییەکانی ڕۆژانەی هاووڵاتیان لە ئارادانییە بەهۆی ئەو ئاڵۆزییەی كە لە ناوچەکەد هەیە، هاوکات تائەمڕۆش نرخەکان بەرزبوونەوەیان بەخۆیانەوە نەبینیوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، خۆشبەختانە هاوشێوەی ڕۆانی ئاسایی لە دەروازە سنوورەكانەوە هاوردەکردنی بەروبوومی خۆراکی و کشتوکاڵی بەردەوامی هەیە و هیچ گرفتێک دروست نەبووە، هاوکات ئەو بەروبوومانەی ئێستا لە عەلوەدا هەن تەنها لە %20 یان لەدەرەوە هاوردە دەکەین و ئەویدیکەیان بەرهەمی ناوخۆییە.
سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ئەو بابەتانەی ئێستا لەئێرانەوە هاووردە دەکرێن پێداویستی سەرەکی هاووڵاتیان نین، وەک میوە و هەندێک بابەتی مزرەمەنی ئەگەریش هاوردە نەکرێن گرفتێکی ئەوتۆیان نابێت، بۆیە بەگشتی دەتوانین بڵێین کە تا پێنج مانگی داهاتوو گرفتێکی ئەوتمان نابێت لە دابینکردنی پێدویستییە سەرەکییەکانی هاووڵاتیان، بۆیە ڕێگەش نادەین بەهۆی ئەم بارودخەوە هەوڵی بەرزکردنەوەی نرخەکان بدرێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









