کۆریای باکوور هەڵوێستی خۆی لەبارەی هێڕشکردنە سەر ئێران لە لایەن ئەمریکاوە راگەیاند

کیم جۆن ئون سەرۆکی کۆریای باکور
SNN-
کۆریای باکوور سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەکات و دەڵێت: پێشێلکارییەکی گەورەی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە و ئسرائیلیش هۆکاری گرژی و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.
لە راگەیەندراوێکی ئاژانسی هەواڵی فەرمیی وڵاتەکەدا کە لە زاری وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوە بڵاویکردووەتەوە دەڵێت:”کۆماری دیموکراتی گەلی کۆریا بە تووندی سەرکۆنەی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەکات، کە بە شێوەیەکی گەورە پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و رێزگرتن لە سەروەریی پێشێل کردووە.”
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەدا هۆکاری گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست خراوەتە ئەستۆی ئیسرائیل.
ئەوە لە کاتێکدایە ئێران و کۆریای باکور پەیوەندییەکی مێژوویی هەیە لەنێوانیاندا بە تایبەت لە بواری سەربازی و تەکنەلۆژیدا ، هەروەها هەردوو وڵاتیش بەهۆی بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکییەکانیانەوە رووبەڕووی سزای قورسی نێودەوڵەتی بوونەتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









