
ئەحمەد شەرع
SNN-
ئەحمەد شەرع سەرۆكی قۆناغی راگوزەری سوریا مەرسومێكی دەركرد بۆ زیادكردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت بەڕێژەی 200%.
زیادكردنی مووچە بەگوێرەی مەرسومەكە، كارمەندانی شارستانی و سەربازیی لە وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتی و دامەزراوە گشتییەكان دەگرێتەوە، لەگەڵ كارمەندانی كۆمپانیا و دامەزراوەكانی كەرتی گشتیی و یەكە كارگێڕییەكان و، كەرتی هاوبەش ئەوانەی كە رێژەی پشكداریی دەوڵەت تێیاندا 50%ی سەرمایەكەیەتی.
زیادكردنی مووچە لە سوریا سەرجەم توێژە كاتیی و رۆژانەكانیش دەگرێتەوە، لەوانە بریكارەكان و ئەوانەی بە گرێبەستی كاتیی و وەرزی كاردەكەن، لەگەڵ چەند چین و توێژێكی تردا.
بڕیارەكەی سەرۆكی سوریا لەچوارچێوەی رێكارەكانی حكومەتدایە بۆ باشكردنی دۆخی بژێوی هاووڵاتییان لەو دۆخە ئابورییەی كە ئێستا هەیە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە 23 رۆژ لە مانگی شەش تێپەڕێوە تاوەکو ئێستا فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی پێنج و شەشیان وەرنەگرتووە
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








