
SNN-
دوای بۆردوومانی ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران، وتەبێژی دەستەی ژینگە رایگەیاند، “هیچ تیشکدانەوەیەک لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە.”
د. سەنعان عەبدوڵڵا، وتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ رایگەیاند، “تاوەکو ئێستا لە ئامێری پشکنین و تۆمارکردنی پیسبوونی ژینگە بە تیشکدانەوە ئەتۆمییەکان، هیچ تیشکدانەوەیەک تۆمار نەکراوە.”
لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، رانیە و زاخۆ ئامێری پشکنینی پیسبوونی هەوا لە تیشکدانەوە ئەتۆمییەکان دانراون.
ئامێرەکانی پشکنینی تیشکدانەوەی ئەتۆم لە عێراق و هەرێمی کوردستان جێگیرکراون، لە یەک کاتدا و پێکەوە پشکنین بۆ هەوا دەکەن و لە هەبوونی تیشکی ئەتۆمیدا فەرمانگەکان ئاگادار دەکەنەوە.
زیانی تیشكدانەوەی ئەتۆم بەگوێرەی نزیکیی ناوچەکان کاریگەریی هەیە، کاریگەرییەکانی کوشندەن بۆ تەندروستیی مرۆڤ، ژینگە، خۆراک، خاک و ئاو.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئەمریکا لە رێگەی فرۆکەی جەنگییەوە بنکە ئەتۆمییەکانی فۆردۆ، نەتەنز و ئیسفەهانی لە ئێران کردە ئامانج.
سی ئێن ئێن: ئەمریکا بیر لە بەکارهێنانی “دایکی بۆمبەکان” دەکاتەوە دژی ئێران
تشرینی یهكهم 15, 2026کەشناسی هەرێم: بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
تشرینی یهكهم 2, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









