
ئەرشیف.. کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران
SNN-
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە و ىریار لە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەدات بە پێی ئەو بڕە پارەیەی لەبەردەستییەتی و بەپێی زانیارییەکان گەر دڵنیابووەوە لەوەی کە بەغدا پارە نانێرێت، بڕیاری دابەشکردنی مووچە دەدات، بەڵام بە لێبڕینەوە دابەشیدەکات.
بەگوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەکە دوو تەوەر گفتەگۆی لەسەر دەکرێت کە بریتین لە:-
بڕگەی یەکەم:
بارودۆخی دارایی ئێستای هەرێمی کوردستان و مووچەی فەرمانبەران كە خەرجكردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە و دواهەوڵەكانی چارەسەری ئەم بابەتە، تاوتوێ دەكرێت.
بڕگەی دووەم:
ڕاپۆرتی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی/ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتی، سەبارەت بە خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتیی كرێكاران لە هەرێمی كوردستان و پێشكەشكردنی ئامار و زانیاریی بەرەوپێشچوونەكان لەمبارەیەوە گفتوگۆ دەكرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە کە لە کۆتایی مانگی شەش نزیک دەبینەوە، بەڵام تا ئێستا مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێم مووچەی مانگی پێنجیان وەرنەگرتووە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









