
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات لەگەڵ ئەوەی هێشتا دیار نییە بە چ میكانیزمێك دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچەی ماتكی پێنج، بەڵام تەواوكردنی مامەڵەی ئەو فەرمانبەرانەی لەسەرەتای ئەمساڵەوە خانەنیشنكران بەردەوامە و بۆ مانگی شەش نزیكەی 10 هەزار خانەنیشن مووچەی خانەنشینی وەردەگرن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، كاركردن لە تەواوكردنی مامەڵەی ئەو فەرمانبەرانەی كە لەسەرەتای ئەمساڵەوە خانەنیشنكران بەردەوامی هەیە و بۆ مانگی شەش نزیكەی10هەزار فەرمانبەری دیكە بۆ خانەنشین بوون تەواو بووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو 10 هەزار خانەنیشنە كە مامەڵەكانیان تەواو بووە، لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی مانگی شەش وەك خانەنشین مووچەكانیان وەردەگرن، بەلام ئێستا ڕوون نییە مووچەی ئەو مانگانەی وەریان نەگرتووە بە چ میكانیزمێك وەریدەگرن.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی روونكردەوە، بەهۆی ئەو بارودۆخە ئابورییەی هاتووەتە ئاراوە لەلایەن بەغداوە پارە ڕەوانە ناكرێت دیار نییە ئاخۆ لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی مانگی شەش كە قەرەبووی ئەو مانگانەی ڕابردوو وەردەگرن یاخود نا، هەروەها دیاریش نییە ئەو پاداشتەیان پێدەدرێت كە دەبێت بدرێتە خانەنیشنان وەك ئیكرامییەی شەش مانگ.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









