
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەهۆی ئەو كەمبارانییەی ئەمساڵ ڕوویدا لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێم، بووەتەهۆی كەمبوونەوەی ئاستی ئاوی گلدراوە لە بەنداوەكاندا، بەجۆرێك لەئێستادا بەنداوی دووكان تەنها كەمتر لە%24 توانای خۆی لە گلدانەوەی ئاوی تێدایەو لە%76 ی خاڵییە لە ئاو.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNبە پشتبەستن بەو داتایانەی كە لە بەرپرسانی بەنداوی دووكان وەریگرتوون ئەوەخراوەتەڕوو، ئەو كەمبارانییەی كە ئەمساڵ لە تەواوی ناوچە جیاوازەكانی هەرێم تۆماركرا، كاریگەری زۆر خراپی لەسەر گرلدانەوەی ئاو هەبووە لە بەنداوەكانی هەرێم بە تایبەت هەردوو بەنداوی دووكان و دەربەندیخان، بە جۆرێك ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لە%30 ی كەمتر ئاو لەو دوو بەنداوە گلدراوەتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەئێستادا لە بەنداوی دووكان لە %76 ی بەنداوەكە خاڵییە لە ئاو، هاوكات تەنها لە %24ی بەنداوەكە ئاوی تێدا گلدراوەتەوە، كە ئەوەش ڕێژەیەكی زۆر كەمە و ئەوەش لەماوەی 25 ساڵی ڕابردوودا هاوشێوەی نەبووە.
هەر لە زانیارییەکانی SNNئەوەشهاتووە، سەرەڕای ئەوەی كە هۆكاری سەرەكی كەمبوونەوەی ئاوی بەنداوەكە بۆ كەمی ڕێژەی بارانبارین دەگەڕێتەوە، بەڵام لەهەمان كاتیشدا دروستكردنی چەند بەنداوێك لە لایەن وڵاتانی دراوسێ لەسەر زێی بچووك هۆكارێكی دیكەی كەمبوونەوەی ئاستی ئاوی گلدراوەیە لە بەنداوەكانی هەرێم بە تایبەت هەردوو بەنداوی دووكان و دەربەندیخان.
هەواڵی زیاتر
-
کۆبوونەوەی لیژنە وەزارییەکە دەربارەی داهات و نەوت دواخرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
بووکەڵەی لابووبوو قەدەغەکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کۆبوونەوەی لیژنە وەزارییەکە دەربارەی داهات و نەوت دواخرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
بووکەڵەی لابووبوو قەدەغەکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021