كۆمیسیۆنی شەش مانگی دیكە مۆڵەتی بۆ بزووتنەوەی گۆڕان نوێكردەوە

لۆگۆى بزووتنهوهى گۆڕان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمەسەعید
وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوە دەكات، شەش مانگی دیكەیان وەك دوا مۆڵەت دیاریردووە بۆ بزووتنەوەی گۆڕان بۆ ئەوەی لەو وادەیە بتوانن كۆنگرە ببەستن.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، بە SNNی رایگەیاند: ئەنجوومەنی كۆمیسیاران لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، رۆژی 24ی ئەم مانگە كۆبووەوە و بڕیاری دا شەش مانگ مۆڵەت بدرێتە بزووتنەوەی گۆڕان، تا كۆنگرەی گشتیی حیزبەكە ببەستێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیارەكە لە رۆژی دەرچوونیەوە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە، هاوكات بەگوێرەی بڕیارەكە، دوای تەواوبوونی رێژەی یاسایی لە كۆی گشتیی ئامادەبووان، بڕیارەكانی كۆنگرەكە بە زۆرینەی رەهای ئامادەبووان پەسند دەكرێت.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە دوای دوو كۆنفرانسی جیای دوو باڵی گۆڕان، لە شاری سلێمانی، بەڵام بەهۆی كێشە و ناكۆكییەكانی نێوان هەردوو باڵەكە، كۆنفرانسەكە دواخرا.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









