نوێترین زانیاری لەبارەی لێكنزیبوونەوەكانی هەرێم و عێراق و ناردنی مووچەی مانگی پێنج

پارەی عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
كۆبوونەوەكانی شاندی هەرێم لە بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی نەوت و كۆمپانیای سۆمۆ بەردەوامی هەیە، بەوتەی پەرلەمانتاریكی كورد چاوەرواندەكرێت ئەمڕۆ هەردوولا بگەنە ڕێككەوتنی كۆتایی و هەر لەم هەفتەیەشدا بڕیار لەسەر ناردنی پارە بدرێت.
شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی بە SNNی راگەیاند، ماوەی سێ ڕۆژە كۆبوونەوەی شاندی بالای هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی بالای بەغدا بەتایبەت لەگەڵ وەزارەتی نەوت و كۆمپانیای سۆمۆ بەردەوامی هەیە و ئەمرۆش درێژە بە كۆبوونەوەكانیان دەدرێت، بەلام پێشبینی دەكەین ئەمڕۆ بگەنە ڕێككەوتنی كۆتایی چونكە لێك نزیکوونەوەی باش هاتووەتە ئاراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەندەی زانیاری بە ئێمە دراوە وەزارەتی نەوتی عێراق داوای 400 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی كردووە لە هەرێم ئەوەش بە پشت بەستن بەو مادەیەی كە لە بودجەی گشتی دیاریكراوە هەرێم دەبێت 400 هەزار بەرمیل نەوت بدات بە بەغدا، بەلام هەرێم لەسەر پێدانی 280 هەزار بەرمیل ڕازی بووە، بۆیە چاوەڕواندەكرێت ئەمڕۆ ئەو جیاوازییە كەمبكرێتەوە بگەنە ڕێككەوتن.
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی ئەوەشی وت، سبەی سێ شەممە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەدەچێت، ئەگەر دانوستان و كۆبوونەوەكانی هەردوو شاندی عێراق و هەرێم ئەرێنی بن، ئەگەر زۆرە هەر سبەینێ لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەسەر ناردنی پارەی مووچەی مانگی پێنج بدرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









