“دەبێت دڵنیا بین کە ئەمریکا لەکاتی گفتوگۆکانماندا هێرشی سەربازی ناکاتە سەرمان”

عەباس عێراقچی
SNN-
عەباس عێراقچی پێیوایە بەزوویی تاران و واشنتن دانوستان ناکەن و دەڵێت، “دەبێت دڵنیا بین کە ئەمریکا لەکاتی گفتوگۆکانماندا هێرشی سەربازی ناکاتە سەرمان.”
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە کەناڵی (سی.بی.ئێس نیوز) راگەیاند، دانوستانەکانیان لەگەڵ ئەمریکا بەمزووانە دەستپێناکەنەوە و مەرجیشیان بۆ دەستپێکردنەوەی ئەوەیە، ئەمریکا هێرش نەکاتە سەریان.
عەباس عەراقچی، وتی، “تەکنەلۆجیای پیتاندنی یۆرانیۆم و زانست، بە بۆردومان لەناو ناچن و خەڵكی ئێرانیش بە ئاسانی دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابن.”
ئاماژەی بەوەشکرد، “پێموانییە دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا بەو خێراییە دەستپێبکەنەوە، بۆ ئەوەی ئێمە بڕیاری دووبارە بەشداریکردنەوە بدەین، پێویستە سەرەتا دڵنیابین لەوەی کە ئەمریکا لە کاتی دانوستانەکاندا، بە هێرشێکی سەربازی ئێمە نەکاتە ئامانج.”
وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەوەشیخستەڕوو، “پێموایە لەم دۆخەدا هێشتا پێویستمان بە کاتێکی زیاترە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان، بەڵام دەرگاکانی دیپلۆماسی هەرگیز داناخەین.”
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
20كاتژمێر لهمهوپێششەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
17 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
17 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









