
فۆڕمی خۆراکی ئەلیکترۆنی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوبەری گشتیی بازرگانی هەرێم ئاماژەبەوەدەكات, تائێستا نزیكەی لە%70ی هاووڵاتیانی هەرێم پسولەی فۆڕمی خۆراكیان پڕكردووەتەوە، جەختیشدەكاتەوە ئەگەر ڕێژەكە نەگاتە لە%85 ئەوكات پازدە ڕۆژ ماوەی پڕكردنەوەی فۆرمەكە درێژ دەكرێتەوە.
نەوزاد شێخ كامل، بەڕێوبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم، بە SNNی ڕاگەیاند: پڕكردنەوەی فۆرمی ئەلیكترۆنی پسولەی خۆراك تائێستا بەردەوامی هەیەو تا ئەمڕۆ ڕێژەیەكی باش لە هاووڵاتیان بەشدارییان لە پرۆژەكەدا كردووە و ڕێژەی بەشداری هاووڵاتیان لە پڕكردنەوەی فوڕمی ئەلیكترۆنی خۆراك گەیشتووەتە%70
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو رێژەی ئێستا هەیە ڕێژەیەكی باشە، هاوكات وەزارەتی بازرگانی و حكومەتی عێراقیش بڕیاریانداوە كە وادەی پڕكردنەوەی فۆڕمەكە بۆ ماوەی مانگێكی دیكە درێژ بكەنەوە تا 1/8 ی ئەمساڵ پرۆسكە بەردەوامی دەبێت بۆ ئەوەی لەو ماویەدا ئەو هاووڵاتیانەی كە كێشەی نەبوونی كارتی نشتیمانیان هەبووە بتوانن چارەسەری بكەن.
بەرێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر ڕێژەی بەشداریكردنی هاوولاتیان لە پڕگردنەوەی فۆڕمی خۆراك نەگاتە لە %85، ئەوا بە ئەگەری زۆرەوە جارێكی دیكە بڕیار لەسەر درێژكردنەوەی وادەكە دەدرێت بۆ ماوەی 15 ڕۆژی دیكە، پاشان قۆناغی دووەمی پرۆسەكە دەستپیدەكات كە بریتیە لە تۆماركردنی منداڵی تازە لەدایك بوو یاخود گواستنەوەی فۆڕم لە شارێكەوە بۆ شارێكی دیكە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێششەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
20كاتژمێر لهمهوپێشهێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









