
ترەمپ
SNN-
سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئێران ئامادەیە بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان لەگەڵ ئەمریكا و ئەگەر پێویست بكات ئەوا خۆشی نوێنەرەكانی تاران دەبینێت، دەشڵێت، “تەنیا دەمانەوێت دەرفەتیان پێ بدەین کە جارێکی دیکە ببنەوە بە دەوڵەت”.
دۆناڵد ترەمپ، لە بنکەی هێزی ئاسمانی ئەندرۆس لە ویلایەتی ئایۆوا بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، ئێران ئامادەیە گفتوگۆ بکات و ئامادەیە لەگەڵ نوێنەرانی ئەمریکا کۆببێتەوە “ئەگەر پێویست بکات منیش ئامادەم لەگەڵ نوێنەرەكانیان كۆببمەوە”.
دەشڵێت:”ئێرانیەكان دەیانەوێت گفتوگۆم لەگەڵدا بكەن و ئێستاش كاتیەتی، ئێمە هەوڵ نادەین زیانیان پێ بگەیەنین، تەنیا دەمانەوێت دەرفەتیان پێ بدەین کە جارێکی دیکە ببنەوە بە دەوڵەت”.
لەبارەی دۆخی غەززەشەوە وتی، “من سەلامەتیم دەوێت بۆ خەڵکی غەززە، ئەوان بە دۆزەخدا تێپەڕیون”.
لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا نزیکە لە گەیشتن بە ڕێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە ئۆپەراسیۆنەکانی ڕوسیا لە ئۆکرانیا، ترەمپ وتی “نا، من بە هیچ شێوەیەک هیچ پێشکەوتنێکم لەگەڵیدا نەبوە. دڵخۆش نیم بە بەردەوامبونی شەڕەکە”.
هەواڵی زیاتر
-
کۆبوونەوەی لیژنە وەزارییەکە دەربارەی داهات و نەوت دواخرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
بووکەڵەی لابووبوو قەدەغەکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کۆبوونەوەی لیژنە وەزارییەکە دەربارەی داهات و نەوت دواخرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
بووکەڵەی لابووبوو قەدەغەکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021