دارا سێكانیانی: له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند كه‌س و كۆمپانیایه‌ك، یاری به بژێوی تاكی ئه‌م هه‌رێمه ده‌كه‌ن

دارا سێکانیانی
SNN
دارا سێكانیانی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی رایگه‌یاند كه له پێناوی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند كه‌سێك و چه‌ند كۆمپانیایه‌ك و چه‌ند لایه‌نێك، یاری به قوت و بژێوی ژیانی تاك به تاكی ئه‌م هه‌رێمه ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت: “كشانه‌وه له به‌غدا جگه له نههامهنی و شكستێكی دیكه و له ده‌ستدان ئه‌وه‌ی هه‌یه شتێكی تر به‌رهه‌م ناهێنێت”.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌ژێر ناوی “کشانەوە یان مانەوە”، دارا سێكانیانی نووسیویه‌تی: “ڕێكخراو، حیزب، حكومه‌ت، به‌رنامه، پرۆژه پێویسته له خزمه‌ت گه‌ل و وڵات‌دا بێت. بانگه‌شه و دروشم به‌ڵێنی زۆرتاندا وا ده‌رنه‌چوو. 10 ساڵه قه‌یرانی مووچه هه‌یه، هاوڵاتییان سزا ده‌درێن، 33 ساڵه ئه‌زموونێكی شكستخوارد و نمایش ده‌كه‌ن”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره روو به ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم ده‌پرسێت: “چ قه‌یران و نه‌هامه‌تییه‌ك و كێشه‌یه‌ك هه‌یه بۆ هاوڵاتییانی ئه‌م هه‌رێمه‌تان دروست نه‌كردبێت؟”.
ده‌شڵێت: “كاتێك یه‌كێك ڕه‌خنه‌تان لێ ده‌گرێت یان باسی شكسته‌كانتان ده‌كات، چه‌ندان تۆمه‌تی بۆ دروست ده‌كه‌ن. چهنداین ساڵه به قه‌وانی كوردایه‌تی و نیشتمانپه‌روه‌ری و كوردایه‌تی كاره خراپه‌كانتان به خه‌ڵك ده‌فرۆشنه‌وه”.
دارا سێكانیانی باسی لهوهشكردوو كه “ئومێدی سه‌دان ساڵه‌ی گه‌لتان زینده‌به‌چاڵ كرد، هیوای چه‌ندان نه‌وه‌ی داهاتوتان له بار برد. شه‌ڕی ناوخۆ، هێنانی سوپای نه‌یاران، تاڵانكردنی سامانی سه‌ر زه‌وی و ژێرزه‌وی. به مانای وشه ئه‌ندازیاری قه‌یرانن”.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه “له هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه ئێستا بته‌وێت یاری به قوت و بژێوی ژیانی تاك به تاكی ئه‌م هه‌رێمه بكه‌یت، له پێناوی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند كه‌سێك و چه‌ند كۆمپانیایه‌ك و چه‌ند لایه‌نێك. له چ وڵاتێك حكومه‌تێك هه‌یه ئاوه‌ها سزای هاوڵاتییان و فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی خۆی بدات له بری پاداشت و ده‌ستخۆشی!؟”.
دارا سێكانیانی له‌باره‌ی كشانه‌وه له به‌غدا روونیكردووه‌ته‌وه كه “كشانه‌وه كه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستور و یاسا و ئیراده‌ی ناوچه‌ی و نێوده‌وڵه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم و هاوڵاتییان بێت جگه له نه‌هامه‌تی و قوڵكردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان و كاره‌ساتێكی نه‌خوازراوتر، شتێكی تر به‌رهه‌م ناهێنێت، ئه‌م نه‌غمه‌یه و زمانی هه‌ڕه‌شه‌یه جگه له شكستێكی تر و له ده‌ستدان ئه‌وه‌ی هه‌یه شتێكی تر به‌رهه‌م ناهێنێت”.
راشیگه‌یاندووه كه “كاتی ئه‌وه‌یه به باشترین شێوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه تازه‌یه بكرێت، باش له هاوكێشه هه‌رێمایه‌تی و جیهانییه‌كان تێبگه‌یت و له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و هاوڵاتییان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









