
مارکێتە سوتاوەکەی کوت
SNN
بەیانی ئەمڕۆ، لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ئاگرەکەی هایپەر مارکێتی پارێزگای واسیت، ئەنجامە سەرەتاییەکان راگەیاند، (17) فەرمانبەری حکومی لە كاركانیان راگيراون و سێ ئەفسەريش دەستبەسەركراون، بەهۆی بوونی کەمتەرخەمی روون، کە کارەساتەکەی گەورەتر کردووە.
میقداد میری، بەرپرسی بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لیژنەی باڵای لێکۆڵینەوە کە بە فەرمانی سەرۆک وەزیران پێکهێنراوە، بەشێکی بەرچاوی کارەکانی بە ئەنجام گەیاندووە، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەڵگە و ئەنجامدانی پێداچونەوەی مەیدانی لەگەڵ شایەتحاڵ و بەرپرسان، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوت، کەمتەرخەمییەکی روون لەلایەن ژمارەیەک بەرپرس و کارمەندەوە لە چەندین فەرمانگە هەبووە، ئەمەش کارەساتەکە و زیانەکانی گەورەتر كردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد: لیژنەکە بڕیاریداوە بە راگرتنی کاتیی (17) فەرمانبەر لە پارێزگاكە، تا تەواوبوونی رێکارەکانی لێکۆڵینەوە و کارگێڕی بەرامبەریان.
ئەوەشی خستەڕوو: لیژنەکە بڕیاریداوە سێ ئەفسەر دەستبەسەر بكات، کە بریتین لە، بەڕێوەبەری بەشی ئاسایشی گەشتیاری و بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی و فەرماندەی کەرتی یەکەمی بەرگری شارستانی.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









