
مووچە بودجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی بە هەوڵەكانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەریەكە لە حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم توانیان بگەنە ڕێككەوتن لەبارەی دۆسیەی نەوت و داهات و ناردنی مووچە، وابڕیارە سبەی یەكشەممە هەرێمیوردستان بڕی 120 ملیار دینار ڕەوانەی عێراق بكات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNN-ی دراون، لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی هەنگاوەكانی رێككەوتنە نوێیەكەی نێوان هەولێر و بەغدا، وابڕیارە سبەی یەكشەممە هەرێمی كوردستان یەكەم هەنگاو بنێت و بڕی 120 ملیار دینار وەك داهاتی نانەوتی بۆ مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی ئەو ڕێككەوتنەی كراوە، دەبێت هەرێمی كوردستان بڕی 240 ملیار دینار ڕەوانە بكات، بۆیە لەگەڵ ناردنی مووچەی مانگی پێنج كە بڕەكەی زیاتر لە 960 ملیار دینارە لەلایەن بەغداوە، ئەوكات هەرێمی كوردستانیش بڕی 120 ملیاری دیكە دەنێرێت بۆ ناردنی مووچەی مانگی شەش.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، سبەی هەرێم ئەو بڕە پارەیە دەنێرێت، بەدڵنیاییەوە هەر لەم هەفتەیەشدا لەنێوان دووشەممە تا سێشەممە عێراقیش بڕی 960 ملیار دەنێرێت و هەرلەم هەفتەیەدا دەستبەدابەشکردنی مووچە دەكرێت، پاشان مووچەی مانگەكانی دیكە دابەشدەكرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









