
SNN-عەلی حەمە سەعید
لیستی مووچەی مانگەكانی پێنج و شەش ئامادەیە، لەم هەفتەیەدا میزان موراجەعەی ئەو دوو مانگە ڕەوانەی بەغدا دەكرێت و لەهەفتەی داهاتووش لیستی مووچەی مانگی حەوت ئامادە دەكرێت و ڕەوانەی بەغدا دەكرێت.
بەگوێرەی زانیاریەكانی SNNلەم هەفتەیەدا تەرازووی پێداچنەوە( میزان موراجەعە) ی مانگەكانی پێنج و شەش تەواو دەبن و ڕەوانەی بەغدا دەكرێن، هاوكات گەنجینەكانی سەر بە وەزارەتی دارایی ئاگاداركراونەتەوە كە كاربكەن لەسەر ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی حەوت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەهەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی حەوت ئامادە دەكرێت و ڕەوانەی بەغدا دەكرێت، پاشان دەكەوێتەوە سەر بەغدا ئایا لەدوای مووچەی مانگی شەش كەی پارە دەنێرێت، بەڵام ئەوەی لەسەر ئێمەیە لە ئامادەكردنی لیستی مووچە و میزان موراجەعە ئامادەی دەكەین و بۆ بەغدای دەنێرین.
بەگوێرەی زانیارییەکان رۆژی پێنجشەممە تەیف سامی داوایکردووە بە زووترین کات تەرازووی پێداچوونەوەی مانگەکانی پێنج و شەش بنێرن بۆمان. بۆیە سبەینێ شاندێک لە وەزارەتی دارایی دەچنە بەغداد و داواکارییەکانی تەیف سامی جێبەجێ دەکەین.
بەگوێرەی رێككەوتنەكەی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق، پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی (120) ملیار دینار وەك گوژمەی یەكەمی خەمڵێنراو لە پشكی گەنجینەی گشتیی دەوڵەت لە داهاتە نانەوتییەكانی مانگی ئایار، رادەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵی بكات، دوای ناردنی مووچەی مانگی پێنج، دواتر بڕی 120 ملیاری دیكە لە داهاتی نانەوتی بۆ مانگی شەش ڕەوانە بكات و دواتریش عێراق مووچەی مانگی شەش ڕەوانە بكات كە بۆ هەرمانگێك بڕی 960 ملیار دینارە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









