ئەو فەرمانبەرانەی لەمانگی حەوتی ساڵی ڕابردوو خانەنشین بوون 5 مووچە پێكەوە وەردەگرن

مووچە و وەزارەتی دارایی
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەزاران خانەنیشن كە لە مانگی حەوتی ساڵی ڕابردوو خانەنیشن بوون مووچەی شەش مانگی خانەنشینیان وەرنەگرتووە، بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێمیش دڵنیایی دەدات كە مووچەی پێنج مانگی ئەو خانەنشینانە گەرەنتی كراوە و بەسەریەكەوە بۆیان خەرجدەكرێتەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، هەزاران خانەنشین لەسەرجەم فەرمانگەو وەزارەتەكان لە مانگی حەوتی ساڵی ڕابردوو خانەنیشنكراون ئەوەش دوای تەوابوونی تەمەنی یاسایی خۆیان لە فەرمانگەكانیان، بەڵام تەواوكردنی مامەڵەی ئەو خانەنشینانە كەوتە مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو، كە دەبوو لەگەڵ مووچەی مانگی 12 مووچەی ئەو پێنج مانگەی ئەو فەرمانبەرانەش دابەشبكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد،بەهۆی پاشەكەوتكردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو، نەتواندرا مووچەی ئەو چەند مانگەی ئەو هەزاران خانەنشینە خەرج بكرێت و ناچار لەگەڵ مووچەی مانگی یەكی ساڵی نوێ مووچەیان بۆ بەسترا، بەڵام دڵنیایی دەدەینە ئەو خانەنشینانە كە مووچەی ئەو پێنج مانگەی وەریان نەگرتووە سەرجەمی بەسەریەكەوە بۆیان خەرجدەكرێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم ئەوەشی ڕوونكردەوە، هیچ گرفتێك نییە لە دابەشنەكردنی مووچەی ئەو خانەنشینانە بەڵكوو بەهۆی ئەو گرفتەی كە دروستبوو لە نێوان هەرێم و بەغدا دابەشكردنی ئەو مووچانەش دواكەوت، بۆیە لەمانگەكانی داهاتوودا سەرجەمیان بەسەریەكەوە خەرجدەكرێن.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









