
SNN-
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سووریا رایگەیاند، تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کۆبووەوە.
باڵیۆزخانەکە شوێنی کۆبوونەوەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا دەڵێت، باراک و مەزڵووم عەبدی، دۆخی سووریایان تاوتوێکرد و باسیان لە پێویستیی هەنگاوی دەستبەجێ بۆ گەڕاندنەوەی ئارامی و سەقامگیری کرد.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە دیمەشق ئاماژەی بەوەکردووە، “نێردەی ئەو وڵاتە و فەرماندەی هەسەدە، باسیان لە هەنگاوە کردەییەکان بەرەو تێکەڵبوون بە سووریایەکی یەکگرتوو کرد، لەپێناو داهاتوویەکی ئارام، خۆشگوزەران، هەمەلایەنگر و سەقامگیر بۆ هەموو سووریاییەکان، دەشڵێت: “ئەوان هاوڕابوون کە ئێستا کاتی یەکگرتووییە.”
نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، “سوپاسی جەنەڕال مەزڵوومی کرد لە بەرامبەر سەرکردایەتییەکەی و هاوبەشیی بەردەوامی هەسەدە لە شەڕی دژی داعش لە سووریا،” ئەمە وەک باڵیۆزخانەکە باسی دەکات.”
ئەم کۆبوونەوەیەش لە کاتێکدایە کە لە 13ی تەممووزەوە شەڕ و پێکدادان لە نێوان چەکدارانی دروز و هۆزە دەشتەکییە سوننییەکان لە پارێزگەی سوەیدای باشووری سووریا دەستیپێکردووە.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









