
SNN-
سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار بە كەناڵی “العهد” راگەیاندووە، ئەمڕۆ شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی، بە یاوەری نوێنەری كۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی نیشتمانی (سۆمۆ)، سەردانێکی فەرمی بۆ هەولێر ئەنجام دەدات.
ئاماژە بەوەشکراوە، شاندەکە زنجیرەیەک کۆبونەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی هەرێم ئەنجام دەدەن، بۆ دڵنیابون لە بڕی ڕاستەقینەی نەوتی بەرهەم هێنراو و، پێداچونەوە بەو داهاتانەی لێیەوە بەدەستدێت، وێڕای هەڵسەنگاندن بۆ ئامادەیی ژێرخانی پێویست بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن لە رێگەی بۆرییەوە.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکرەدووە، ئەنجامی سەردانەکە بەشێوەی راپۆرتێکی ورد پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکرێت، لەسەر ئەو بنەمایە بڕیار کۆتایی سەبارەت بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگەکانی حوزەیران و تەمموز دەدرێت.
ئەم سەردانە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەی ئەم دواییەی نێوان بەغداد و هەولێر دێت، کە تیایدا مەرجی رادەستکردنی نزیکەی (230) هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە رادەستی بەغداد دەكرێت، جگە لە داهاتی دارایی مانگانەى (120) ملیار دینار، لە بەرامبەر پابەندبونی حکومەتی فیدراڵی بە دەستەبەرکردنی مووچە و تەرخانکردنی دارایی بۆ هەرێم لە چوارچێوەی یاسای بودجە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









