
پارەی عێراقی
SNN-عەلی حەمەسەعید
لەگەڵ ئەوەی وابڕیاربوو كە ئەمڕۆ حكومەتی عێراقی بڕیار لەسەر ناردنی پارەی مووچەی مانگ پێنج بدات، بەڵام ئەمڕۆ ئەو بڕیارە نادرێت و ناردنی پارە دەكەوێتە كۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسانی بەغدا بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، بڕیاربوو ئەمڕۆ حكومەتی هەرێم بڕی 120 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی بۆ مانگی پێنج ڕادەستی بەغدا بكات، بەڵام تا ئێستا ئەو بڕە پارەیە نەخراوەتە سەر ژمارە حسابی حكومەتی عێراقی، هاوكات عێراقیش ئامادە نییە ئەمڕۆ بڕیار لەسەر ناردنی پارەی مووچەی مانگی پێنج بدات.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەزیری دارایی عێراق ئەوەی بە بەرپرسانی هەرێم ڕاگەیاندووە كە چاوەڕێی ئەوە نەكەن لەم یەك دوو ڕۆژەدا پارەی مووچە بنێرم چونكە پارەی كاشم لەبەردەستدا نییە و پێدەچێت ناردنی پارە بكەوێتە هەفتەی داهاتوو، ئەمەش وایكردووە كە هەرێمیش بە گومان بێت لەناردنی ئەو 120 ملیار دینارە.
SNNئەوەشی زانیوە كە حكومەتی عێراقی مەرجی ناردنی پارەی بەستووەتەوە بەوەی كە هەركات نەوتی هەناردەكراوی هەرێم گەیشتە بەندەری جەهیان و كۆمپانیای سۆمۆ حكومەتی عێراقی ئاگاداركردەوە كە نەوتەكەی بەدەستگەیشتووە، پاشان بڕیار لەسەر ناردنی پارە دەدرێت، بۆیە ئەمەش بووەتە یەكێكی دیكە لە گرفتەكانی ناردنی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كە نزیكەی 80 ڕۆژە دابەشنەكراوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









