دادگای فیدراڵی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

دادگای فیدڕاڵی عێراق
SNN-
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەسەر دوو سکاڵا کۆبێتەوە کە لە دژی بەڕێوەچوونی یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کراون.
لە سکاڵاکەدا کە لە سەر سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پەرلەمان تۆمارکراوە هاتووە، دانیشتنەکەی ڕۆژی 2ی 12ی 2024 کە دەبوو دەستەی سەرۆکایەتی تێدا هەڵبژێردرێت تەواو نەبووە، بۆیە داواکراوە خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان هەڵبوەشێندرێتەوە و ئەو ئیمتیازاتە داراییانەی کە پەرلەمانتاران وەریان گرتووە، لێیان بسەندرێتەوە و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش پابەندبکرێت بە ئامادەکاری بۆ دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن لە نزیکترین کاتدا.
لە سکاڵای دووەمیشدا کە لە دژی سەرۆکی هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە، داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێکی سەرۆکی هەرێم کراوە کە بووەتە ڕێگر لەبەردەم هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان.
بڕیاربوو ڕۆژی 13ی ئەم مانگە دانیشتنەکە بەڕێوەبچێت، بەڵام دادگای فیدراڵی بۆ ئەمڕۆ دوایخست.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









