پسپۆڕێکی ئابوری عێراق: هەرێم ناتوانێت 230 هەزار بەرمیل نەوت رۆژانە بدات بە عێراق

نەوتی هەرێم
SNN
نەبیل مەرسومی رایدەگەیەنێت، شاندە تەكنیكیەكەی عێراق بەدواداچونەکانی لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان تەواو کردووە و گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە هەرێمی کوردستان دەتوانێت ڕۆژانە تەنها (31)هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغداد بکات، لەبری ئەو (230)هەزار بەرمیلەی کە لە رێککەوتنەکەدا هاتووە.
نەبیل مەرسومی، پسپۆڕی ئابوری عێراق رایدەگەیەنێت، شاندە تەكنیكیەكەی عێراق بەدواداچونەکانی لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان تەواو کردووە و گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە هەرێمی کوردستان دەتوانێت ڕۆژانە تەنها (31)هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغداد بکات، لەبری ئەو (230)هەزار بەرمیلەی کە لە رێککەوتنەکەدا هاتووە.
ئاماژەی بەوەکردووە، لە ڕاپۆرتی لیژنەکەدا هاتووە، بەهۆی هێرشی سەر کێڵگە نەوتییەکان، هەرێمی کوردستان تەنها توانای بەرهەمهێنانی 81 هەزار بەرمیل نەوتی هەیە لە رۆژێکدا.
هاوکات، بەپێی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد، (50)هەزار بەرمیل نەوتی بەرھەمھێنراو بۆ بەکارھێنانی ناوخۆ بەکاردێت، لە ئێستادا هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی كۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی نیشتمانی (سۆمۆ)وە دەتوانێت ڕۆژانە تەنها (31)هەزار بەرمیل نەوت هەناردە بکات، لەبری ئەو (230)هەزار بەرمیلە.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ وەزارەتی نەوتی عێراق راپۆرتێک دەنێرێت بۆ وەزارەتی دارایی عێراق، ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکەیان بۆ روون دەكاتەوە.
لەماوەی دوو مانگی رابردوودا هەرێمی کوردستان و کێڵگە نەوتییەکانی بە (58)فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراونەتە ئامانج، بەمەش کۆمپانیا نەوتییەکان ناچاربوون بەرهەمهێنانی نەوت لە زۆرێک لە کێڵگەکان رابگرن و بەرهەمهێنانی نەوت لەهەندێکی دیکە کەم بکەنەوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








