لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمان تەنها گفتوگۆ لەبارەی هێرشە درۆنییەكان دەكرێت و هیچ بڕیارێك نادرێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەبەوەدەكات بەهۆی ئەوەی تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێكی لیژنەكانی پەرلەمان لەسەر هێرشی درۆنی بۆسەر كێڵگە نەوتییەكان نەگەیشتووەتە پەرلەمان و وردەكاری ئەو هێرشانە لەبەردەستدا نییە، بۆیە دانیشتنەكەی ئەمڕۆ هیچ بڕیارێكی لەو بارەیەوە تیادا نادرێت.
سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: وابریارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوەیەكی تایبەت بكات لەبارەی ئەو هێرشە درۆنیانەی كە دەكرێنە سەر كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان، بەلام لەم كۆبوونەوەیەدا هیچ بڕیارێك نادرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەرچەندە لیژنەیەك بۆ بەدواداچوون لەبارەی ئەو هێرشانەی كراونەتە سەر كێڵگە نەوتییەكان پێكهێندراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ راپۆرتێكی ئەو لیژنەیە نەگەیشتووەتە پەرلەمان، بۆیە دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمان تەنهابۆ گفتوگۆكردنە لەو بارەیە و هیچ بڕیارێكی تیادا نادرێت.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەو ڕێككەوتنەی كە لەم دواییەدا لەنێوان هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێم هاتە ئاراوە لەبارەی دەستكردنەوە بە هەناردەكردنەوەی نەوت و ڕادەستكردنی داهات لەبەرامبەر ناردنی مووچەی فەرمانبەران، دەبێت هەردوو حكومەت پێوەی پابەند ببن، ناكرێت تاك لایەنە یەكێكیان پابەند بێت و ئەویدیكەیان پێوەی پابەند نەبێت، بەلام لەهەمووی گرنگتر ئەوەیە كە ناكرێت ئەم دۆخە لەوە زیاتر بكێشێت و فەرمانبەران ببنە قوربانی ئەم ململانێیانە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
17كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
20كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









