دارایی عێراق نوسراوی ناردنی زیاتر لە 950 ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان تەواوكرد

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ئەمڕۆ بڕی 120 ملیار دینار وەك داهاتی نانەوتی بۆمانگی پێنج لەلایەن هەرێمەوە ڕەوانەی بەغدا كرا، هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق نوسراوی ناردنی بڕی زیاتر لە 950 ملیار دیناری تەواو كرد و هەر ئەمڕۆش تەیف سامی واژۆی كۆتایی نوسراوەكە دەكات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، كەمیك لەمەوبەر لەلایەن بەشی ژمێریاری سەر بەوەزارەتی دارایی عێراق نوسراوی ناردنی بڕی زیاد لە 950 ملیاری دیناری تەواوكردووە بۆ ئەوەی ( تەیف سامی) وەزیری دارایی واژۆی كۆتایی لەسەر بكات و پاشان ئاڕاستەی لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەدڵنیاییەوە هەر ئەمڕۆ ئەو ڕێكارانە تەواو دەكرێن و ئەگەریش زۆر هەر ئەمڕۆ پارەی مووچەی مانگی پێنج لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی بگوزارێتەوە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم جەختی لەوەشكردەوە، ئەگەر ئەمڕۆ پارەكە بخرێتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم ئەوا ئەمڕۆ یان سبەی لیستی مووچە ڕادەیەگەیەندرێت و بەدڵنیاییەوە لەم هەفتەیەدا دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچەی مانگی پێنج.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
5كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









