نوێترین زانیاری لەبارەی خەرجكردنەوەی 100 هەزارەکەی لەخانەنشینان بڕدراوە

دیمەنی بەشێک لە خانەنشینان مووچەی مانگی 8ی 2024 وەردەگرن
SNN-عەلی حەمە سەعید
بڕی ئەو 100 هەزار دینارەی كە لەمانگی یەكی ئەمساڵەوە لە مووچەی خانەنشینان بڕدراوە، لە لیستی مووچەی مانگی پێنجی خانەنشینانی هەرێم نەخراوەتەوە سەر مووچەكانیان، هاوكات بەرپرسێكی وەزارەتی دارایش هۆكارەی ئاشكرا دەكات
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، بڕی ئەو 100 هەزار دینارەی كە بۆ مووچەی خانەنشنیان زیاد كراوە بە بڕیارێكی تایبەتی (محەمەد شیاع سودانی) سەرۆكوەزیرانی عێراق بووە و پەیوەندی بە یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراقەوە نییە و وەك مینحەیەك خراوەتە سەر مووچەی خانەنشینی.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر بڕەپارەیەك بە یاسا بڕیاری لەبارەوە نەدرابوو یاخود ناوی مینحەی لێنرابوو، ئەوا دەبێت ساڵانە بڕیاری نوێ بۆ خەرجكردنی ئەو مینحەیە دەربكرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا سەرۆكوەزیرانی عێراق واژۆی لەسەر ئەو نوسراوە نەكردووە كە تایبەت بە خەرجكردنەوەی ئەو 100 هەزار دینارەی كە دەچێتە سەر مووچەی ئەو خانەنشینانەی مووچەكانیان لە ملیۆنێك دینار كەمترە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، لە مووچەی چوار مانگی ڕابردوو ئەو 100 هەزار دینارە خەرجەنەكراوە، بۆ ئەم مانگەش بە هەمان شێوە لە لیستی خانەنشینان 100 هەزار دینارەكە نەخراوەتەوە سەر مووچەكانیان، بەڵام ئەگەر لەمانگی داهاتوو سەرۆكوەزیرانی عێراق بڕیار لەسەر خەرجكردنی بدات ئەوا سەرجەم ئەو 100 هەزار دینارانەی خەرج نەكراون بۆیان خەرجدەكرێتەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
6كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
7كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
6كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
7كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
8كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
6كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
7كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









