
سۆزان مەنسور، وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق | فۆتۆ: Rudaw
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، سەرەڕای ئەوەی سەرۆك بافڵ مەبەستی سەرەكی ئەوەبوو كە دەبێت بەهەرنرخێك بێت كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر بكات، بەڵام لایەنە عێراقییەكانیش حسابێكی تایبەتیان بۆ پێگەی سەرۆی یەكێتی هەیە، ئەوەش هۆكارێكی دیكەی چارەسەری كێشەی مووچەیە.
سۆزان مەنسور، وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: لەماوەكانی ڕابردوودا هەموو لایەنە عێراقییەكان ئەو ڕاستییەیان بۆ ڕوونبووەتەوە كە یەكێتی نشتیمانی كوردستان و خودی ( بافل جەلال تاڵەبانی) سەرۆكی یەكێتی بەڕاستی لەخەمی ئەوەدایە كە كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بكات، نەك بەشێوەیەكی كاتی و بۆماوەیەكی دیاریكراو بێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر ئەو خەمخۆرییەی سەرۆك بافڵ وایكردووە كە پێگەیەكی بەهێزی هەبێت لە ناو هێزە سیاسییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان، دواجاریش ڕێزگرتن لەو پێگە بەهێزە كە هەیەتی وایكرد هۆكارێكی دیكە بێت گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە ئاسانی چارەسەر بكرێت.
وتەبێژەكەی فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی زیاتر جێی خۆشحاڵییە كە جێگای سەرۆك مام جەلال بە بەتاڵی نەماوەتەوە بەڵكوو هەریەكە لە ( بافل جەلال تاڵەبانی و قوباد جەلال تاڵەبانی) توانیویانە بە هەوڵ و تێكۆشانی خۆیان ببنە جێگای متمانەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و ئەو گرفتانەی كە چارەسەركردنیان قورس و گرانە بەوانی دەسپێرن بۆ ئەوەی بە ئاسانی چارەسەری بكەن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









