100 دۆلار بەربەستی 140 هەزار تێپەڕاند، SNNهۆكاری دابەزینی دۆلار ئاشكرا دەكات

0
2864

SNN-عەلی حەمەسەعید

ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخی دۆلاری ئەمەریكی بەرامبەر بە دینار بەردەوامە لە دابەزین، ئەمڕۆش 100 دۆلار لە نزیك 139 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكرا، شارەزایەكی دراوە بیانییەكانیش هۆكاری دابەزینی دۆلار ئاشكرا دەكات.

ڕەوەز محەمەد، شارەزا لە بواری دراوە بیانییەكان و خاوەن نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: لەم هەفتەیەدا و بەهای 100 دۆلار زیاد لە دوو هەزار دینار دابەزیوە بەجۆرێك لە كۆتایی هەفتە و سەرەتای ئەم هەفتەیەیە 100 دۆلار بە 141 تا 140 مامەڵەی پێوە دەكرا، بەڵام ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 139 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكاری دابەزینی نرخی دۆلار چەند لایەنێك لەخۆ دەگرێت، یەكێك لەوانە لەئێستادا سیستەمی حەواڵەی دەرەوە ئاسانكاری زۆری تێدا كراوە و بەماوەیەكی كەم ئەو حەواڵەی دیكەیت ئەنجام دەدرێت بەڵام پێشتر ماوەیەكی زۆری دەویست و بە ئاسانیش حەواڵە نەدەكرا، بازرگانەكان ناچاربوون لە بازاڕ دۆلار بكڕن ئەمەش خواستی كڕینی دۆلاری زیاد كردبوو.

ئەو شارەزایەی بواری دراوە بیانییەكان ئەوەشی ڕوونكردەوە، یەكێكی دیكە لەهۆكارەكانی دابەزینی نرخی دۆلار پەیوەندنی بە خستنەڕووی دۆلارەوە هەیە لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقە وە كەماوەیەكە بڕێكی زۆلار دۆلار دەخاتە بازاڕەوە، هاوكات كەمبوونەوەی دیناریش لە بازاڕەكانی هەرێم و عێراق هۆكارێكی دیكەی نزم بوونەوەی نرخی دۆلارە، بۆیە ئەگەر ئەم هۆكارانە بەم شێوەیەی ئێستا بەردەوامبن، ئەوا ئەگەری زیاتر دابەزینی دۆلار هەیە تا دەگاتە نزیكی 136 تا 137 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێك.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this