سبەنینێ سەرۆككۆماری عێراق سەردانی هەڵەبجە دەكات و بەفەرمی هەڵەبجە وەك پارێزگایەكی نوێ دەناسێنێت

لەتیف رەشید
SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە سبەی چوارشەممە سەرۆككۆماری عێراق سەردانی پارێزگای هەڵەبجە بكات و لەگەڵ پارێزگار و یەكە ئیدارییەكانی پارێزگاكە كۆببێتەوە، ئەوەش بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی بە خەڵكی هەڵەبجە بەبۆنەی بەپارێزگاكردنی شارەكەیانەوە.
چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و نوێنەری هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: لە لایەن نوسینگەی ( د. عەبدولەتیف ڕەشید) سەرۆك كۆماری عێراق ئاگادار كراینەوە كە سبەی چوارشەممە سەرۆككۆماری عێراق سەردانێكی فەرمی بۆ پارێزگای هەڵەبجە ئەنجام دەدات.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە سەردانەكەیدا لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە و بەرپرسی یەكە ئیدارییەكانی هەڵەبجە كۆدەبێتەوە و گوێ لەداواكارییەكانیان دەگرێت، هاوكات سەرۆككۆمار پیرۆزبایی خۆیشی لە خەڵكی هەڵەبجە دەكات بە بۆنەی بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە و تێپەڕاندنی بەربەستەكانی بە پارێزگاكردنی شارەكەیان.
ئەو سەردانەی سەرۆككۆمار لەكاتێكدایە كە هەر ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی سەرجەم ئەو سكاڵایانەی ڕتكردەوە كە لەبارەی بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە تۆماركرابوون، بەوجۆرەش هەڵەبجە بە فەرمی بوویە 19 هەمین پارێزگای عێراق.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









