“پێویستە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە بەردەوامی دابەشبکرێت”

SNN
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ سودانی: پێویستە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە بەردەوامی دابەشبکرێت و هەناردەی نەوت لە رێگەی بۆریی عێراق – تورکیا دەستپێبکاتەوە.
ماركۆ روبیۆ،وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ سودانی كردووە و وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ناوەڕۆكەكەی بڵاوكردەوە و تێیدا ئەمریكا نیگەرانە لە پرۆژە یاسای حەشدی شەعبی و بە سودانی وتووە ئەم پڕۆژە یاسایە دەبێتە هۆی بە دامەزراوەیکردنی هەژمونی ئێران و گروپە چەکدارە تیرۆریستییەکان.
هەروەها رۆبیۆ لەسەر هێرشەکانی سەر ژێرخانی وزەی هەرێمی كوردستان و ئەو كێڵگە نەوتیانەی لەلایەن کۆمپانیا ئەمریکییەکانەوە بەڕێوەدەبرێن، سودانی ئاگادار كردۆتەوە لە گرنگی لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی هێرشەکان و رێگریکردن لە دووبارەبونەوەیان کردەوە.
وتیشی ماركۆ ڕۆبیۆ لەگەڵ سودانی باسی لە گرنگی بەردەوامی پێدانی مووچەی هەرێمی کوردستان و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بۆریی عێراق-تورکیاوە کردووە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









