
ئۆباما و ترەمپ
SNN
دۆنالد ترەمپ هێرش دەکاتە سەر سەرۆکی پێشوو تری ئەمریکا باراک ئۆبما و بە “خیانەتکار” ناویدەبات.
ئەم لێدوانەی ترەمپ دوای بڵاوبوونەوەی راپۆرتێکی تولسی گابارد، بەڕێوەبەری هەڵواگری نیشتمانی ئەمریکا دێت، تێیدا تۆمەتی تاوانکاریی لە دژی چەند بەرپرسێکی ئیدارەی ئۆباما ئاشکرا کرد کە تۆمەتبارن بە هەڵبەستنی زانیاری سەبارەت بە دەستوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2016.
گابارد لە راپۆرتەکەدا ئاشکرایکردووە، تیمی پێشووی سەرۆکایەتی، چیرۆکی دەستوەردانەکانی ڕوسیایان هەڵبەستووە بۆ ئەوەی ڕێگە خۆشبکات بۆ “کودەتایەکی سیاسی کە ساڵانێک دژی ترەمپ” بەردەوامی بووە.
هاوکات لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ سەرۆکی فلیپین، ترەمپ بەڕوونی ڕایگەیاند، ئۆباما بە پلەی یەکەم بەرپرسیارە لە پیلانەکە و ئاماژەی بەوەشکرد، “سەرکردەی باندەکە ئۆبامایە… ئەو سەرەتا دەستیپێکردووە و پێویستە لێپێچینەوەی لەگەڵدا بکرێت”.
بەهۆی ئەو هێرشانەی ترەمپەوە نووسینگەی ئۆباما ئەم لێدوانانەی بە “گاڵتەجاڕانە و سەرقاڵکردنێکی بێ بنەما وەسفکرد”، لە کاتێکدا فشارەکان لەسەر ترەمپ لەسەر دۆسیە هەڵپەسێردراوەکان زیاتر دەبن، دیارترینیان دۆسیەی جێفری ئیپشتاینە.
سەرەڕای ئەو مشتومڕە، بەڵام ڕاپۆرتێکی فەرمی ئەنجومەنی پیران کە لە ساڵی 2020 بڵاوکرایەوە، دان بەوەدا دەنێت کە ڕووسیا بەڕاستی هەوڵیداوە کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2016 لە بەرژەوەندی ترەمپ دابنێت، بەبێ ئەوەی لە ڕاستیدا دەستکاری دەنگەکان بکات.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
10كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









