وەزارەتی دارایی: تەمویلی مووچەی مانگی ئایار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.

پارەی عێراقی
SNN
وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەغدا تەمویلی مووچەی مانگی پێنگی مووچەخۆرانی هەرێمی خستە سەر هەژمار بانکی هەرێم.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی تەمموز، وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕی ( 974،813،000،000 ) نۆ سەد و حەفتا و چوار ملیار و هەشت سەد و سیانزە ملیۆن دینار، وەک شایستەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئایار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
ئاماژەی بەوەکردووە، سبەینێ هەینی 25ی تەمموز دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، ڕۆژی سێشەممە، 22ـی تەممووزی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئایاری ساڵی (2025) کە بڕەکەی 120 ملیار دینارە، بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
کۆتا جار وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی بۆ هەرێمی کوردستان ناردبێت، پێش زیاتر لە 85 ڕۆژ بووە؛ کاتێک 13ـی ئایاری ڕابردوو، بڕی 959 ملیار و 514 ملیۆن دیناری خستە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پاشان وەزارەتەکە دەستی بە دابەشکردنی مووچە کرد.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









