
شەقامی کاک ئەحمەدی شێخ
SNN-
شەقامی کاک ئەحمەدی شێخ یەکێکە لە شەقامە کۆنەکانی شاری سلێمانی، رۆژانە نزیکەی 1300 عارەبانە لە شەقامەکە کار دەکەن و بژێوی ژیانیان پەیدا دەکەن، ئەو کاڵایانە دەفرۆشن کە نرخیان هەرزانترە و خەڵکێکی زۆر بۆ کڕینی پێدوایستییەکانیان سەردانی ئەو بازاڕە دەکەن.
بەهرۆز سالار، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی سلێمانی لە بارەی ئەم شەقامەوە بە SNNی وت: ئامانجمان دروست کردنی تونێلە بە سەوزای بە گەڵای نەمامەکانی شەقامەکان، شەقامی کاک ئەحمەدی شێخ لە ناوەڕاستی سلێمانی نمونەیەکی سەرکەوتوو لە گەشەی سەوزایی و پاراستنی ژینگە.
دەشڵێت، دارەکان نەمامی توو بوون و نزیکی 40 – 50 ساڵە لەو شەقامە رووێنراون و تەمەنێکی گونجاویان هەبوو بۆ ئەم کارە، ئێمەش لە دوو ساڵی رابردوو کارمان لەسەر ئەوەکرد هەڵپاچینیان بۆ نەکەین بۆ ئەوەی تونێلێک لە سەوزای دروست بکەین و سیماو سروشتێکی جوان و فێنک و ژینگەیەکی پاک بۆ شەقامەکە دروست بکەین.
بەهرۆز سالار ئاماژەی بەوەشکرد، لەم جەوە گەرمەی ئێستادا ئەگەر بەرواردێک لە نێوان ئەم شەقامە و شەقامێکی دیکە بکەین زۆر فێنکترە، وەک بەڕێوەبەرایەتی باخچەکان، بڕیارمانداوە لە شەقامەکانی دیکەش ئەم کارە بکەین و یەکێک لە نەمامە گونجاوەکان بۆ دروستکردنی تونێلی سەوزای نەمامی تووە، لە چەند ساڵی رابردووش هەڵپاچینی نەمامەکان بە شێوەیەکی نازانستی بۆ نەمامەکان دەکراو ئێستا قەدەغە کراوە، تەنیا بۆ ئەو نەمامانە نەبێت کە وشک بوون یان چونەتە ناو تەلی کارەباوە.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









