
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە لەم هەفتەیەدا لیستی مووچەی مانگی حەوت ڕەوانەی بەغدا بكرێت، هاوكات وردبینیكردن لە لیستی مووچەی مانگی شەشیش تەواو دەكرێت، بەڵام عێراق بە دوو مەرج پارە ڕەوانە دەكات.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، گەنجینەكانی سەر بە وەزارەتی دارایی ئاگاداركراونەتەوە كە لەم هەفتەیەدا لیستی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێم تەواو بكەن بۆ ئەوەی لەڕێگەی وەزارەتی داراییەوە ئاراستەی بەغدا بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لیستی مووچەی مانگی شەش ڕەوانە كراوە و لەئێستادا لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە وردبینی تێدا دەكرێت و ئەویش هەر لەم هەفتەیەدا كۆتایی دێت بە وردبینیكردن، بەڵام مەرج نییە ڕاستەوخۆ لەگەڵ تەواوكردنی وردبینی پارە ڕەوانە بكرێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، حكومەتی عێراقی دوو مەرجی داناوە بۆ هەرێم بۆ ناردنی پارە ئەویش ناردنی بڕی 120 ملیاری داهاتی ناوخۆیە لەگەڵ ڕاەستكردنی نەوت بە كۆمپانیای سۆمۆ، بەلام تا ئەمڕۆ هەرێم هیچ كام لەو دوو داواكارییەی جێبەجێ نەكردووە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








