ئیسرائیل: چین هاوکاری ئێران دەکات بۆ زیندوکردنەوەی توانا موشەکییەکانی

ئاڵای ئێران و سەکۆیەکی مووشەکی
SNN-
مایکل لایتەر، باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمەریکا، دەڵێت، “چین هاوکاری ئێران دەکات بۆ دوبارە بنیاتنانەوەی بەرنامەی موشەکی بالیستیک کە لە ماوەی شەڕی 12 ڕۆژەی ئەم دواییەدا زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.”
لایتەر لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا رایگەیاندووە، “جوڵەیەک هەیە کە بوەتە جێی نیگەرانی لای ئێمە و دەمانەوێت دڵنیابین لەوەی کە مامەڵە لەگەڵ ماددە کیمیاییەکان و توانای دوبارە بنیاتنانەوەی بەرنامەی موشەکی بالیستیکیدا ناکەین.”
هاوکات، ئاماژەی بە ئەو ڕاپۆرتانە کردوە کە باس لەوە دەکەن، ئەو کاروانانەی لە ڕێگەی فڕۆکەوە و لە چینەوە ڕەوانەی ئێران دەکرێن، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ زیندوکردنەوەی توانا موشەکییەکانی تاران.
باڵوێزەکەی ئیسرائیل جەختیکردوەتەوە، دوای هێرشەکانی ئیسرائیل کە بەشی زۆری ژێرخانی موشەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی پەکخستووە، ئێستا ئەوە بۆ ئیسرائیل گرنگە و بە ئەرکی خۆی دەزانێت، کە دڵنیابێت لەوەی کە “چین یان وڵاتەکانی دیکە” ڕێگە بە بنیاتنانەوەی ئەو توانایانە نادەن.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە پەیامی ئیسرائیل بۆ پەکین، لایتەر وتویەتی ئیسرائیل بە تەنیا ناتوانێت کاریگەری لەسەر سیاسەتی چین هەبێت و جەختیکردەوە لەگەڵ ئەمەریکا لە هەوڵدان بۆ سنوردارکردنی کاریگەرییەکانی چین لە ناوچەکەدا.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









