
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەسەرداوای وەزارەتی دارایی عێراق، لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوت هەر فەرمانبەرێك بڕی لە%3 لە مووچەكەی دەبڕدرێت ئەوەش بەمەبەستی گێرانەوەی ئەو پارەیەی كە فەرمانبەرانی هەرێم دەبێت بیدەن بۆ جێبەجێكردنی یاسای خانەنیشنی یەكگرتووی عێراق.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی حەوت بەرەو كۆتایی دەچێت و لەم هەفتەیە لیستەكە بەتەواوی ئامادە دەبێت و پاشان وردبینی دەكرێت و دواتر ڕەوانەی بەغدا دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە لیستی مووچەی مانگی حەوت لەسەر داوای وەزارەتی دارایی عێراق بڕی لە%3 لە مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و خانەنیشنانی هەرێم بڕدراوە، بە جۆرێك ئەم لێبڕینە لەمانگەكانی داهاتووش بەردەوام دەبێت تا تەواوی ئەو بڕە پارانە دەدرێنەوە بەعێراق كە لە ساڵی 2014 ەوە تا مانگی حەوتی 2025 دەبێت بیاندانەوە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، ئەو لێبڕینە پەیوەندی بەڕێككەوتنی نێوانیە، بەڵكوو پەیوەندی بە جیبەجێكردنی یاسای خانەنیشنی یەكگرتووی عێراقە، بۆ ئەوەی مووچەی خانەنیشنی لەنێوان هەولێر و بەغدا یەتەواوی هاوتابكرێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








