
دیمەنی بەشێک لە خانەنشینان مووچەی مانگی 8ی 2024 وەردەگرن
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی جێبەجێكردنی یاسای خانەنیشنی یەكگرتووی عێراق، لە مانگی حەوتەوە لێبڕینی لە%3ی مووچە لە فەرمانبەران و خانەنیشنان دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێمیش ڕوونكردنەوە لەسەر لێبڕینی ئەو بڕە پارەیە دەدات لە مووچەی خانەنیشنان.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بەSNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، بەگوێرەی ئەو لیستەی كە بۆ مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەران و خانەنیشنان ئامادەكراوە، لێبڕینی لە%3 لە مووچەكانیان جیبەجێكراوە، ئەوەش وەك هاوتاكردنی لێبڕینی لە %10 لەمووچەی فەرمانبەران كە لە عێراق جێبەجێی دەكرێت و پێشتر تەنها لە%7 لە هەرێم جێبەجێكراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم لێبڕینە ئەو خانەنیشنانە دەگرێتەوە كە لە دوای ساڵی 2014 ەوە خانەنشین بوون، هەروەك یاساكەش لەو ساڵەوە لە عێراق كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، هاوكات بۆ فەرمانبەران ڕوونە كە دەبێت لەمانگی حەوتەوە لە%3 لە مووچەكانیان ببڕدرێت كە لەماوەی 10 ساڵی ڕابردوو لەسەریان كەڵەكە بووە، بەڵام ئەوەی پەیوەندی بە خانەنیشنانەوە هەیە ئەوەیە كە لەبری ئەوەی لەماوەی سێ ساڵدا ئەو بڕە پارەیە بگەڕێننەوە خانەنیشنان لەماوەی پێنج ساڵدا پارەكانیان لێوەر دەگیرێتەوە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر فەرمانبەرێك لەماوەی ئەو 10 ساڵەدا بۆهەر مانگێك بڕی 12 هەزار دینار لە مووچە بنەڕەتییەكەی ببڕێت ئەوا لەماوەی ئەو 10 ساڵەدا بڕی ملیۆنێك و 440 هەزار دینار قەرزار دەبێت، ئەوكات ئەو پارەیە دابەشی 36 مانگ دەكرێت و مانگانە بڕی 40 هەزار دینار لەمووچەكەی دەبڕێت بۆماوەی سێ ساڵ، بەڵام بۆ خانەنشینێك هەمان بڕ دابەشی 60 مانگ دەكرێت و مانگانە بڕی 24 هەزار دیناری لێدەبڕدرێت بەڵام بۆماوەی پێنج ساڵ ئەو لێبڕینە بەردەوام دەبێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








