ئەو 164 پەرلەمانتارەی بەملیۆنێك دیار سزا دران، پارەكانیان بۆ كوێ دەڕوات؟

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ئەمڕۆ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا بە سزادانی ئەو پەرلەمانتارانەی كە ئامادەی دانیشتنی پەرلەمان نەبوون بەبڕی یەك ملیۆن دینار بۆ هەر یەكێكیان، ئەندامێكی لیژنەی یاسایی وردەكاری چۆنییەتی ئەو بڕیارە بۆ SNNدەخاتەڕوو.
داراسێكانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە خۆی یەکێ بووە لەو پەرلەمانتارانەی ئامادە نەبووە بە SNN-ی ڕاگەیاند: بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان سێ جۆر ئامادەنەبوون لە دانیشتنەكانی پەرلەمان هەیە، یەكێكیان ئەوەیە پەرلەمانتارەكە مۆڵەتی وەرگرتووە لەدەستەی سەرۆكایەتی و ئامادەنابێت، یەكێكی دیكەش ئەوەیە كە فراكسیۆنێك بەهۆی هەڵوێستێكی سیاسی بایكۆی دانیشتنی پەرلەمان دەكەن، جۆری سێیەمیش ئەوەیە كە پەرلەمانتارەكە نە مۆڵەتی وەرگرتووە و نە فراكسیۆنەكەشی هەڵوێستی سیاسی دەربڕیوە، بەڵام بەهیچ هۆكارێك ئامادەی دانیشتنی پەرلەمان نابێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، ئەو پەرلەمانتارانەی كە نە مۆڵەتیان وەرگرتووە و نە هەڵوێستی سیاسیشیان دەرنەبڕیوە بە هیچ هۆكارێك بەشداری كۆبوونەوەی پەرلەمانیان نەكردووە، ئەوا دەستەی سەرۆكایەتی بە بڕێك پارە سزایان دەدات كە پێشتر بڕی 500 هەزار بوو، ئێستا كراوە بە ملیۆنێك دینار.
ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی ئەوەشی ڕوونكردەوە، ئەو بڕە پارەیەی كە لەو پەرلەمانتارانە دەبڕدرێت وەك هەر فەرمانبەرێكی ئاسایی كە بەهۆی ئامادەنەبوون( غیاب) پارەی لێدەبڕدرێت، پارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی، بەڵام ئەو لبستەی ئەمڕۆ بڵاوكرایەوە كە 164 پەرلەمانتار ئامادەنەبوون مەرج نییە هەموویان بەهیچ هۆكارێك ئامادەی دانیشتنەكە نەبوون، چونكە هەندێكیان مۆڵەتیان وەرگرتووە و لەدەرەوەن و ئەمڕۆ ئەوانیشیان بە نەهاتوو هەژماركردووە.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









