بەهەوڵی پەرلەمانتارێكی یەكێتی، وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق بڕیارێك لەبەرژەوەندی خوێندكارانی كورد دەردەكات

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات لەسەر داوای ئێمە وەزارەتی خوێندنی بالای عێراق بڕیاریداوە كە خوێندكارانی هەرێمی كوردستانیش مافی بەشداریكردنیان لە تاقیكردنەوەی سەركەوتن هەیە كە پێشتر ئەو مافەیان پێنەدرابوو.
بەدریە حسێن، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراكسیۆنی یەكێتی، بە SNNی راگەیاند، دوای ئەوەی بەنوسراوی فەرمی داوام لەوەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق كرد، كە خوێندكارانی هەرێمیش مافی بەشدارییكردنیان لە تاقیكردنەوەی سەركەوتن هەبێت، بەخۆشحاڵییەوە وەزارەتی خوێندنی باڵا داواكەیان قەبوڵكردم.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم بڕیارە كۆتایی بە سیاسەتی جیاكاری دەهێنێت،چونكە پێشتر تەنها خوێندكارانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان لە بەشداریكردن لەم تاقیكردنەوەیە بێبەشكرابوون، لەكاتێكدا دەیان خوێندكاری كورد كە لەزانكۆكانی بەغدا دەیانخوێند، مافی بەشداریكردنیان لەتاقیكردنەوەكەدا نەبوو.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، دووپاتیدەكەمەوە كە فراكسیۆنەكەمان وەك هەمیشە لە خەڵكەوە بۆ خەڵك دەمێنێتەوە و پیرۆزبایی لە خوێندكارانی كورد و زانكۆكانی هەرێم-یش دەكەم كە سەدان خوێندكاری زانكۆكانی هەرێم لەم بڕیارە سوودمەند دەبن و دەرفەتێكی نوێیان بۆدەڕەخسێت، ئەم سەركەوتنەش نموونەیەكە لە كاریگەری ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراكسیۆنی یەكێتی لەپێناو بەدەستهێنان پارێزگاریكردن لە مافەكانی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









