باڵامبۆمحەمەد: هەرێم نایەوێت لەگەڵ عێراق چارەسەری مووچەی فەرمانبەرانی بكات

باڵامبۆ محەمەد
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات، حكومەتی هەرێمی كوردستان نایەوێت لەگەڵ عێراق لەبارەی چارەسەركردنی مووچەی فەرمانبەران ڕێككبكەوێت و دەیەوێت تا كۆتایی ئەمساڵ یەك مووچەی دیكە دابەش بكات.
باڵانبۆ محەمەد، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: حكومەتی هەرێمی كوردستان نایەوێت لەگەڵ عێراق لەبارەی چارەسەركردنی مووچەی فەرمانبەران ڕێككبكەوێت، چونكە لە ئێستادا حكومەتی هەرێم زۆر بێباك و بێمنەتە و نایەوێت داهاتی ناوخۆ و نەوت ڕادەستی بەغداد بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی لەبەرنامەی حكومەتی هەرێمی كوردستانە ئەوەیە كە دەیەوێت پێش هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق لە مانگی 11 مووچەیەكی دیكە دابەش بكات بەناوی مووچەی مانگی شەش ئەمەش كۆتا مووچەی ساڵی 2025 دەبێت.
ئەو ئەندامەی خولی پێشووی پەرلەمانی كورستان ئەوەشی خستەڕوو، ئاماژەكان بەو ئاراستەیەن كە ئەمساڵ حكومەتی هەرێم شەش مووچەی فەرمانبەران بەناوی پاشەكەوتەوە دابەشناكات، بۆیە ئەوەی گرنگە مووچەخۆران ئەنجامی بدەن دروستكردنی فشارە بۆ ئەوەی مافی خۆیان وەر بگرن و دەبێت توێژەكانی دیكەی كۆمەڵگاش پاڵپشتی فەرمانبەران بكەن.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
21كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
23كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









