ڕاپۆرتی لیژنە هاوبەشەكانی نێوان هەرێم و عێراق ڕادەستی سودانی دەكرێت

محهمهد شیاع سودانى، سهرۆكوهزیرانى عێراق | فۆتۆ: IFG
SNN-عەلی حەمە سەعید
ماوەی چەند ڕۆژێكە لیژنەیەكی هاوبەش لە نێوان هەرێم و عێراق پێكهاتووە بۆ ئامادەكردنی ڕاپۆرتێكی گشتگیر لەسەر بەرهەمی بەدەستهاتووی نەوت و داهاتی ناوخۆ و بابەتی هەژماری من، هاوكات وابڕیارە لە كۆبوونەوەی ئەم سێ شەممەیە ڕاپۆرتەكە ڕادەستی سودانی بكرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست SNNكەوتووە ئەوە خراوەتەڕوو، كارەكانی لیژنەی هاوبەشەی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ نوسین و ئامادەكردنی ڕاپۆرتێك لەبارەی نەوت، داهاتی ناوخۆ، بودجەو هەژماری من لەم یەك دوو ڕۆژەدا كۆتایی دێت و پاشان بەرزدەكرێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.
ئاماژە بەوەشكراوە، هەموو هەولێك دەدرێت بۆ ئەوەی لەم سێ شەممەیەدا كە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەدەچێت ئەو ڕاپۆرتە بدرێتە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ ئەوەی لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر بنەمای ئەو ڕاپۆرتە بریار لەسەر ناردنی پارەی مووچەی مانگی شەش بدرێت.
لەزانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە كە تا ئێستا نازاندرێت ناوەڕۆكی ئەو ڕاپۆرتەی كە ئامادە دەكرێت بەدڵی هەرێمی كوردستان و عێراق دەبێت یاخود تەنها لەبەرژەوەندی لایەكیان دەبێت و لاكەی دیكەیان نیگەران دەكات، بۆیە تا ڕۆژی سێ شەممە ئەم بابەتەش یەكلایی دەبێتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








