
دۆناڵد ترەمپ
SNN-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، دەبێت ئیسرائیل خۆراک بە خەڵکی غەززە بدات و چیتر بارودۆخی ترسناک و کارەساتباری برسیکردنی خەڵکی کەرتەکە قبوڵ ناکات.
ترەمپ وتیشی، ئەمریکا دەیەوێت خەڵکی غەززە خۆراکیان هەبێت، هەر بۆیە واشنتۆن تاکە وڵاتە پاڵپشتی دارایی بۆ دابین دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، “نوێنەر تایبەتەکەم، ستیڤ ویتکۆف، لە چوارچێوەی دانوستانەکاندا لە ئیسرائیل زۆر کاری کردووە، ئێمە دەمانەوێت خەڵک خۆراکیان پێبدرێت، دەمانەوێت ئیسرائیل خۆراکیان پێبدات، نامانەوێت خەڵک برسی بن و لە برسا بمرن.”
ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا 30 ملیۆن دۆلاری وەک هاوکاری مرۆیی بۆ غەززە تەرخان کردبوو، بەڵام تا ئێستا تەنیا 3 ملیۆن دۆلار بە ناوی “سندوقی مرۆیی غەززە” گواستراوەتەوە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
22كاتژمێر لهمهوپێششەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









