دوای ئەوەی ناتانیاهۆ وتی غەززە دەگرین، ترەمپ دەڵێت پەیوەندی بە خۆتانەوە هەیە

ترەمپ و ناتانیاهۆ
SNN
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، داگیركردنی كەرتی غەززە بڕیارێكە كە تەنیا لە ئەستۆی ئیسرائیلدایە.
دۆناڵد ترەمپ لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە بۆچوونی خۆی دەربارەی پێشنیارەكانی سەركردەكانی ئیسرائیل بۆ داگیركردنی كەرتی غەززە، رایگەیاند، ئاگاداری هیچ پیشنیارێك نییە، ئەوەی دەیزانێت ئەوەیە كە كەرتەكە پێویستی بە دابینكردنی خۆراكە، هەر بۆیە ئێستا لە هەوڵی پێدانی خۆراكدان ە خەڵكی كەرتەكە و لەم دوایانەشدا ئەمریكا بە بەهای 60 ملیۆن دۆلار پێداویستی و خۆراكی بۆ كەرتەكە دابینكردووە، ئاماژەی بەوەشكرد، دۆخی خۆراك بۆ خەڵكی غەززە بەڕوونی باش نییە، هەرچەندە ئیسرائیل هاوكارییان دەكات لە دابەشكردندا و وڵاتانی عەرەبیش هاوكاریانن لە پارە و دابەشكردن.
هەر بۆیە لەوەش زیاتر پەیوەستە بە خودی ئیسرائیلەوە.ئەمەش لە كاتێكدایە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دانیشتنێكی ڕاوێژكاری ئەمنیی ئەنجامدا، كە تیایدا تیشك خرایە سەر داگیركردنی كەرتی غەززە، هاوكات لە راگەیەندراوێكدا نوسینگەی ناتانیاهۆ پشتڕاستی كردەوە كە سوپا ئامادەیە هەر بڕیارێك لەلایەن كابینەی سیاسی-ئەمنییەوە دەربچێت جێبەجێ بكات.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
60 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
3كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
60 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









