کابینەی ئەمنی ئیسرائیل پێشنیازی بنیامین نەتانیاهۆی بۆ داگیرکردنی غە.ززە پەسەند کرد

0
190

SNN-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، کابینەی ئەمنی بچووککراوەی ئیسرائیل (کابینێت) پلانی داگیرکردنی غەززەی پەسەند کردووە، ئەمەش سەرەڕای دژایەتیی سەرکردایەتی سوپای ئەو وڵاتە.

بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی ناتانیاهۆ، سوپای ئیسرائیل خۆی ئامادە دەکات بۆ کۆنترۆڵکردنی غەززە و لە هەمان کاتدا هاوکاری مرۆیی پێشکەش بە دانیشتووانی مەدەنی لە دەرەوەی ناوچەکانی شەڕ دەکات.

بڕیارەکە دوای کۆبوونەوەیەکی چەندین کاتژمێریی کابینەی ئەمنی هات کە تا درەنگانی بەرەبەیان بەردەوام بوو.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this